سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی بواری پزیشكی و تەندروستی ئەنجام دەدرێت
بەئامانجی خزمەتی بواری تەندروستی و پزیشكی لە هەرێمی كوردستان و عیراق، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی بواری پزیشكی و تەندروستی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات.
بەچاودێری د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی – كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی و زانستە پزیشكییەكان لەژێر ناونیشانی ( بەرەو توێژینەوەی پزیشكی پێشكەوتوو ) لە رێكەوتی 2019\7\23 كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی كۆنفرانسی نەخۆشخانەی فاروقی پزیشكی.