یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ پارێزگای هەڵەبجەی بەسەر كردەوە
بەمەبەستی بەسەركردنەوەو بەئاگابوون لەكارو چالاكییەكانی كۆلێجی زانستە پراكتییكییەكانی هەڵەبجەو پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە ئە مرۆ چوار شەممە رێکەوتى۱۷ـ۷ـ۲٠۱۹ پ.ی.د دانا احمدمصطفى یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆکاروباری کارگێڕی ودارایی سەردانی کۆلیجی تەکنیکی زانستەپراکتیکیەکانی هەڵەبجەی کرد و لەلایەن د.کارزان عبدالله محمد ڕاگری کۆلێج یاریدەدەری راگر‌و سەرۆکی بەشەزانستەتیەکان ومامۆستایان پیشوازیەکی گەرمیان لێ کرد.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی خۆی گه‌یانده سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجە بەبۆنەی تەواوکردنی ساڵی خویندنی خویندکاران ، هەروەها باسیان له گرنگی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد و دوپاتی كرده‌وه كه هه‌رچیه‌ك بۆ ئه‌و شاره بكرێت هێشتا له‌به‌رامبه‌ر به‌و قوربانییه زۆره نییه كه پێشكه‌شیان به‌كوردستان كردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له گشت بواره‌كاندا سه‌رمه‌شق بوون و به‌تایبه‌تیش خوێندن هه‌میشه یه‌كێك بووه له دروشمه‌كانیان . ڕایگه‌یاند زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هه‌موو شێوازێك پشتیوانی له‌و دوو ناوه‌نده گرنگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت درێغی ناكه‌ین.