گفتوگۆی ماستەرنامه ی فەرمانبەرێكی زانكۆ له بواری (کارگێڕی کار ـ بازاڕگەری) بەسەرکەوتویی وه رگیرا
گفتوگۆی ماسته ر نامه ی فه رمانبه ری زانكۆو خوێندکاری خوێندنی باڵا/ماسته ر ( ئارام طاهر سعید) بەسەرکەوتوی ئه نجامدرا له بواری (کارگێڕی کار ـ بازاڕگەری) تیایدا ماسته رنامه که به ئاستی زۆر باش وه رگیرا .
گفتوگۆ زانستییەكە لە به رواری 14ی ته موزی 2019 له زانکۆی کوردستانی سنه له کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی ( لێکوڵینەوەی هۆکاره کاریگەرەکان لەسەر وه فاداری کڕیاران له هیڵەکانی پەیوەندیەکانی مۆبایل ( خویندنەوه و هەڵسەنگاندنی له وڵاتی ئێران و عێراق) .
بەڕێوەچوو.
شایانی باسه ئەم ماستەر نامه یەش به سه رپه رشتیاری و هاوبه شی هەردوو زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنە) بەڕێوەچوو.
بەسەرپەرشتی بەڕێزان (پ.ی.د. په رفیز که فچه) سه رۆکی به شی کارگێڕی کار له زانکۆی کوردستانی سنه وه ک سه رپه رشتیاری یه که م و (پ.ی.د. کاظم فرج عارف) ڕاگری په یمانگای ته کنیکی سلێمانی وه ک سه رپه رشتیاڕی دووه م گفتوگۆكە بەڕێوەچوو.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سنە لە ساڵی ڕابردودا ڕێككەوتنیان واژكرد بۆ كاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی تواناو لێهاتوییەكان.