Back

گەورەترین دەزگای توێژینەوەی بەڕیتانی سوپاسنامەیەک ئاراستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەكات

دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەڕیتانی کە گەورەترین دەزگای توێژینەوەیە لە بەڕیتانیا (بە بوودجەی سەرو ۷ بلیۆن پاوەندەوە) سوپاس نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات تايبەت بە توێژەرو هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی د. ڕۆژین کەمال محمدامین، سەرۆکی گرووپی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی سەر بەسەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەشی پلانسازی شار، کە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە فرەملیۆن پاوەندەکانی ئەو دەزگایەیە.

لە نامەکەدا، بەڕێوەبەری دەزگا بەڕیتانییەکە سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی نووسیوە بۆ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پ.ی. د. ئالان فەرەیدوون علی ئەمین، بۆ گرنگی پێدان و ماندووبوون و پڕۆفیشناڵ کارکردن و ووردی هەڵسەنگێنەرەکانی زانكۆ.

شایەنی باسە سەرۆکی گرووپی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاکە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی ئەو دەزگایەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و گشت عێراق وە ناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاکە زانکۆیە کە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی هەبێت لەسەر ئاستی عێراق.

لە دەزگا بەریتانییەداهەڵسەنگاندن بۆ پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە توێژینەوە گەورە فرەملیۆن پاوەندیەکانی ئەم دەزگایە دەکات کەلەلایەن پڕۆفیسۆر و ئەکادیمی زانکۆ بەناوبانگە بەڕیتانی و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانیانەوە پێشکەش دەکرێن بۆ وەرگرتنی فەند.

لەبەر گرنگی تێڕوانین و ڕۆڵی هەڵسەنگێنەران لە هەڵبژاردنی پڕۆژە گرنگەکان، دەزگای ناوبراو لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی دا هەڵسەنگێنەرە نێودەوڵەتیەکان لەسەر بوودجەی خۆی بانگهێشت دەکات. یەکێک لە دوو کۆبوونەوەکەی ئەمساڵ لە مانگی شوبات لە شاری بانکۆگ لە ووڵاتی تایلاند زیاد لە ۷۰ هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی تر لە ۳٥ ووڵاتی جیاوازەوە بەڕێوەچوو.


This shortcode LP Profile only use on the page Profile