دوو خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری گەشتێكی نێودەوڵەتی دەكەن
بە ئامانجی زیاتر ناساندنی شوێنەوارە مێژوویەكان و كرانەوەی خوێندكارانی ووڵاتانی عەرەبی و دروستكردنی پەیوەندی زانستی لە نێوانیاندا ، گەشتێك بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی سەر بە یەكێتی زانكۆكانی عەرەبی لەلایەن زانكۆی زەیتونەوە ڕێكخرا.
بەسەرپەرشتی یەكێتی زانكۆكانی عەرەبی/ ئەنجومەنی عەرەبی بۆ راهێنان ، كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەندامە تیایدا ، زانکۆی زەیتونەی ئوردنی هه ستاوه بەئەنجامدانی گه شتێکی ناساندنی شوێنه مێژوویەکانی عەمانی پایتەختی ئوردون وەك گۆرەپانی هاشمیەو مزگەوتی حسینیەو شانۆی رۆمانی و شەقامی رینبۆو چەند شوێنەوارێكی دێرینی عەممان.
زانکۆی پۆلیته کنیکی سلێمانی به دوو خوێندکاری به شی پلان سازی شار لە کۆلێجی ته کنیکی ئه ندازیاری به شدارن.