زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی زامنی دەستكەوتنی هەلی كارە بۆ خوێندكارەكانی
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك یەكێك لە زانكۆ پێشكەوتوو ئاست بەرزەكانی هەرێمی كوردستان هەمیشە لەهەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندكاراندا بوەو لە خۆنوێ كردنەوە نەوەستاوە، هەمیشە كاری كردووە بۆ كردنەوەی بەشی نوێ و گونجاندنی خوێندن لەگەڵ بازاڕی كارو پێداویستی دەزگاو دامەزراوە گشتی و تایبەتەكاندا .
پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تایبەت بەسایتی زانكۆ ووتی : جێ ی خۆشحاڵیمانە كە دەرچوانی زانكۆكەمان چ لەكەرتی گشتی و چ لەكەرتی تایبەتدا هەلی كاریان دەستدەكەوێت و دەتوانن ممارەسەی ئەو پسپۆری و زانستە بكەن كە لای ئێمە فێربوون و لەهەمان كاتیشدا سەرچاوەی بژێوی خۆیان دەستەبەر بكەن.
هەروەها بەڕێزیان ووتی: لەهەنگاوێكی نوێ دا چەند دەرچوویەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی / دەرچوانی بەشە تەندروستییەكان بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەك فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێن.
ئەمەش مایەی دەستخۆشییە لەم كات و ساتەدا دامەزراندن بە هەمیشەیی و گرێبەستیشەوە لە حكومەتتدا وەستاوە ، دەرچوانی زانكۆمان بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی دەزگاو فەرمانگەكان دادەمەزرێن و هەلی كاری گونجاویان دەست دەكەوێت. بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە هەوڵەكانمان بۆ دامەزراندنی دەرچوانمان.
داوای كرد ئەم جۆرە لە دامەزراندن بەردەوام بێت و دەرچوانی یەكەم و دووەم و سێهەمی سەر ئاستی بەشەكان وەك ساڵانی ڕابردوو دابمەزرێن.
لەكۆتاییدا پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی لەو خوێندكارانە كرد كە دامەزراون و دەستخۆشیشی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەو بڕیارە.
[learn_press_profile]
