Back

نوێنەری دەزگای SMG كەنەدی سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد

رۆژی سێشەممە 2017\7\9 بەڕێز ( سەمیح حەمود ) بەنوێنەرایەتی دەزگای SMG كەنەدی سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی = بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی كرد و لەلایەن پ.ی.د. دانا ئەحمەد مستەفا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و م.بەختیار عوبێد شەریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتییەوە پێشوازی لێكراو.

مەبەستی سەردانەكەی نوێنەری دەزگای SMG كەنەدی بۆ وردبینی كردنی قۆناغی یەكەمی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بوو بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی ئایزۆ.

شایەنی باسە بەڕێز سەمیح عەبود بۆ ماوەی زیاتر لە 6 كاتژمێر لە كۆبوونەوەدا بوو لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی و وردبینی، سیستمی كاركردن و شێوازی خزمەتكردنی خوێندكارانی دەكرد و ئەم قۆناغە بە سەركەوتووی ئەنجامدرا و راسپاردە و تێبینیەكانی بەڕێزیان لە راپۆرتێكدا ئاڕاستەی زانكۆمان دەكرێت بۆ ئامادەكاری قۆناغی دووەم و كۆتایی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئایزۆ.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile