Back

ویبۆمێتریكس رانكی زانكۆكانی جیهانی راگەیاند

لەسەر بنەمای Google Scholar Citationsویبۆمێتریكس webometrics رانكی زانكۆكانی جیهانی راگەیاند و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ئاستێكی بەرزدایە.

لەكۆی ٣١ زانكۆی حكومی و تایبەت لەسەر ئاستی عیراق تەنیا ١٠ زانكۆ لەو رانكەدا دەركەوتوون كە خۆشبەختانە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ریزبەندییەكەدایە و خاوەنی ١٠٠٥ سایتەیشنە، ئەو زانكۆیانەشی كە ژمارەی ستافیان كەمە و ژمارەی سایتەیشنیان كەمە بەهیچ شێوەك لە رانكی Google Scholar Citations دەرناكەون.

لای خۆشیەوە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ دەكات كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رۆژ بەرۆژ گەشەی زیاتر دەكات و لە رانكی زانكۆكاندا زیاتر بەرەوپێش دەچێت، وە ئومێد دەكات ئەم سەكەوتنانەی زانكۆ بەردەوام بێت و خزمەتی زیاتر بە پرۆسەی خوێندن و خوێندكاران بكات.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile