
د.ئالان فەرەیدون: پەیمانگاكانمان دەكەینە سەنتەری خوێندنی پیشەیی بۆ خوێندكاران و فێرخوازان
لەمیانی بەسەركردنەوەی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانی خوێندنی ئێواران، پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆمان دەكەینە سەنتەری خوێندنی پیشەیی بۆ خوێندكاران و فێرخوازان.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2019\7\10 پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەری كرد و لەلایەن د.ئاراس عومەر راگری پەیمانگا و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا و مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا، پاشان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگاكە كۆبووە و بەوردی گفتوگۆیان دەربارەی پلانی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی ئایندە و چەندین تەوەری گرنگ كرد.
پ.ی.د.ئالان فەرەیدون پشتیوانی تەواوی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی بۆ راگرایەتی پەیمانگاكە دووپاتكردەوە و دوای لێكردن لە پلان و بەرنامەكانی ساڵی ئایندەی خوێندندا چالاكی زانستیان هەبێت و هاوكاری تەواوی خوێندكاران بن. لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی راگەیاند سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەكەین كە هەمیشە پاڵشتمان بووە وە خۆشحاڵین بە بڕیاری درێژەدان بە خوێندنی ئێواران كە تەنیا پەیمانگان دەگرێتەوە، خۆشبەختانە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە 39 بەشی تەكنیكی و زانستی خوێندنی ئێواران دەكاتەوە.
لای خۆشیەوە د.ئاراس عومەر راگری پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر خۆشخاڵی خۆی و راگرایەتی پەیمانگای بە سەردانەكەی سەرۆكی زانكۆ بۆ پەیمانگاكەیان دەربڕی و سوپاسی بەڕێزیانی كرد كە بەردەوام پاڵپشت و پشتیوانیان بووە و دووپاتیكردەوە كە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن لە پەیمانگاكە و خزمەتكردنی زیاتری خوێندكاران.