Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ زانكۆیەكی بەناوبانگی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێككەوتننامە واژۆ دەكات

بەمەبەستی واژۆكردن ڕێككەوتننامەیەكی تایبەت بە بەدەستهێنانی خوێندنی باڵای ماستەر و دكتۆرا، وەفدێكی باڵای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی زانكۆی زانست و تەكنەلۆجیای (IUST) تارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد و رێككەوتننامەكیان لە بواری staff exchange Academic واژۆكرد.

ڕێككەوتننامەكە لەسەر بنەمای (Joint Degree Programs) ئەنجامدرا، بەرەچاوكردنی ڕێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەجۆرێك كە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی یاسا و ڕێنماییەكانی ساڵی ۲۰۱٦ ی تایبەت بە تاقیكردنەوەی IELTS و توێژینەوەی زانستی بگونجێت، كە بەپێی رێكەوتننامەكە هەردوو زانكۆ توێژینەوە و چالاكی زانستی هاوبەش ئەنجام دەدەن و سەرپەرشتی خوێندكارانیش لەلایەن هەردوو زانكۆوە دەبێت.

وەفدەكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێكهاتبوون لە پ.د.سۆران سەعید كە بە نوێنەرایەتی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لەهەمان كاتدا سەرۆكی وەفد و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.عەتا شێخ كەریم راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری و م.سەڵاح قادر ئەمینداری ئەنجومەنی زانكۆ كە لەلایەن پ.د.زەكەریا سەرۆكی زانكۆی زانست و تەكنەلۆجیای (IUST) تاران و پ.د.واحدی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

لەمیانی گەشتێكدا بەناو كەمپی زانكۆكەدا وەفدی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەنزیكەوە فاكەڵتی و سكوڵەكانی (سكولی تەلارسازی، سكوڵی شارستانی،تاقیگەی موادی بیناسازی، تاقیگەی ستراكچەر، تاقیگەی تەكنەلۆجیا بۆ كۆنكرێت، سكوڵی كۆمپیوتەر، تاقیگەی هایدرۆلیك، بەشی میكانیك)یان بەسەركردەوە.

شایەنی باسە زانكۆی (IUST) ساڵی (1929) دامەزراوە و یەكێكە لە زانكۆ بەناوبانگەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فاكەڵتی ئەندازیاری زانكۆی ناوبراو لەسەر ئاستی ئێران ژمارە ( ۱ ) و لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووەمە و لەسەر ئاستی جیهانیش ژمارە پلەی (٤۰)ی گرتووە، هەوەرها خاوەنی چەندین داهێنانی گەورە و بەنرخە و توانیویەتی مانگی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكەن.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile