
گرووپی توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی داخراوی ڕێكخست
ئەمڕۆ، ٨ی تەمووزی ٢٠١٩، گرووپی توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی داخراوی ڕێكخست بەناونیشانی “چاوپێکەوتن بۆ مەبەستی وەرگرتن لە زانکۆ” بۆ خاتوو کلارا نێمێچکۆڤا.
وۆرکشۆپەکە ١٥ ئەکادیمی، یاریدەدەرانی کارگێڕی، فەرمانبەران، و سەرۆکی یەکەکانی لە خۆ کۆکردەوە کە لە بەش، کۆلێژ، و یەکە کارگێڕییە جیاوازەکانی زانکۆی پۆلیتەکینکەوە هاتبوون.
لە میانی وۆرکشۆپەکەدا، خاتوو نێمێچکۆڤا ڕوونکردنەوەیەکی دا لەسەر ڕێکارەکانی وەرگرتن بۆ هەردوو پێشکەشکارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە نێویشیاندا چاوپێکەوتن بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا بەتایبەتی بۆ ئەو بەشانەی کە بەزامنی ئینگلیزی دەوترێنەوە لە زانکۆی مەساریک.
ئەمڕۆ هەشتەمین ڕۆژی کلارایە لە زانکۆی پۆلیتەکنیک و ئەم وۆرکشۆپە نیودەوڵەتییە داخراوەش بەشێکە لە سەردانە ١٣ ڕۆژییەکەی لە زانکۆی مەساریکەوە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیک کە لە میانیدا چەندین چالاکی ئەکادیمی، کولتووری و ئاڵوگۆڕ ئەنجامدەدات لەگەڵ گرووپی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی، سەنتەری توێژینەوە، و تەواوی ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیک. شایەنی ئاماژەبۆکردنە کە خاتوو کلارا لە لایەن دکتۆر ڕۆژین کەمالەوە میوانداری دەکرێت کە بەڕێزیان نوێنەر و ڕێکخەری بەرنامەی ئیراسمۆس پلەسە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیک لەگەڵ زانکۆی مەساریک، لە کۆماری چیک.
وۆرکشۆپەکە لە ئۆفیسی سەنتەری گەشەپێدانی کار (سی دی سی) بەڕێوەچوو لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی تاکو ١:٠٠ پاشنیوەڕۆی خایاند.