له ڕانكینگی UniRankدا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ئاستێكی باڵادایه
له نوێترین ڕیزبه‌ندی ڕانكینگی زانكۆكانی جیهان و عێراق و كوردستاندا كه UniRank ئه‌نجامی داوه ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ئاستێكی زۆر باش و باڵادا ده‌بینرێت له نێو زانكۆكانی عێراق و كوردستاندا.
ساڵانه ڕانكینگی زانكۆكانی جیهان له‌نێویشیاندا زانكۆكانی عێراق و كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه كه ده‌زگا زانستییه باڵاباوهڕپێكراوهكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ ئاستی زانستی زانكۆكان به هۆی چه‌ند پێوه‌رێكی زانستییه‌وه ئاسته‌كان دیاری ده‌كه‌ن. له نوێترین یه کێک له به ربڵاوترین ڕانکینگه کانی جیهان ڕانکینگی UniRank ه، وه له م ڕانکینگه دا ته نها 13600 زانکۆ له کۆی هه موو وڵاتانی جیهان تیایدا به شداره.
زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی له کۆی 15 زانکۆی حکومی له هه رێمی کوردستان ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌می گرتووه و له کۆی 30 زانکۆی حکومی و تایبه تی هه رێمی کوردستان ڕیزبه ندی یازده‌هه‌می گرتووه ـ هه روه ها له سه ر ئاستی عێراق له کۆی نزیکه ی 100 زانکۆی حکومی و تایبه ت ته نها 62 زانکۆی عێڕاقی ناویان له م ڕانکینگه دا هاتووه و زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی له ڕیزبه ندی سیههمداهاتووه.
ئەم ڕیزبەندییانه هاندانه بۆ پێشبڕكێی نێوان زانكۆكانی جیهان و عێراق و كوردستان وه گەشەپێدانی توێژینەوەی زانستی و كاراكردنی بڵاوكردنەوەی بەرهەمی نێودەوڵەتی، لەهەمان كاتدا بۆ هاندان و بەشداریكردنی ڕەسەنی زانكۆكانە لە بەرهەمهێنانی مەعریفە لەسەر ئاستی جیهان، هەروەك بۆ گەشەپێدانی زیاتر ژێرخان و ژینگەی كاركردن و خوێندنە لە زانكۆكان.ئه‌م جۆره ڕیزبەندییانه ڕۆڵی دەبێت لە بەستنەوەی پڕۆسەی خوێندن بەبازاری كار‌و پێداویستیەكانی كۆمەڵگە و چەسپاندن و بەهێزكردنی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری و بنەماكانی شەفافیەت و كەلتوری خۆهەڵسەنگاندن لە كوردستان.
ئەمەش لینكی UniRank كە ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی تیادا یڵاوكراوهتهوه