پەیمانگاى تەکنیکى کەلار مامۆستایەکى خانەنشین بوو خەڵات دەکات
سەر لەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە 30-6-2019 لە هۆڵى سیمینارى پەیمانگای تەكنیكی كەلار لە لەلایەن راگرایەتى پەیمانگاى تەکنیکى کەلار بەئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگا و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران مەراسیمى ڕێزلێنان بۆ مامۆستا (سەردار محمد عبدالرحمن ) مامۆستاى بەشی تەکنیکی ڤێتەرنەری سازکرا بەهۆی تەواوکردنی خزمەتی وەزیفی (خانەنشین) بوونی بەڕێزیان، ئەوەش وەکو ئەرکێکى سەرشان و وەفایەک بۆ ماندووبوونی لە ماوەى چەند ساڵى کارکردنى هەر لە سەرەتاى دامەزراندى پەیمانگاوە .
سەرەتا راگرى پەیمانگا (د.چیا محمد حسن) بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگا و سەرجەم مامۆستایانەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێزیان کرد لەپێناو بەرز نرخاندنی ڕۆڵ و ماندووبونیان لەڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی لەماوەی خزمەتکردنی پەیمانگا لەساڵانی رابردوو بە دڵسۆزى و سەرکەوتویی، وە هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆخواست و خەڵاتى ڕێزلێنانی ڕاگرایەتی لەگەڵ دیاریەکی تایبەتی خۆى بەخشییە بەڕێزییان.
پاشان لە مەراسیمەکەدا لەلایەن ( پ. ی د. محمود حسن) سەرۆکی بەشی تەکنیکی ڤێتەرنەری کورتەیەک لە ژیاننامەی بەڕێزیان خوێنرایەوە و دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی خۆشەویستی ستاف و سەرۆکایەتی بەشی تەکنیکی ڤێتەرنەری بەخشرا بە بەڕێزیان .
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا بەڕێز مامۆستا (سەردار محمد عبدالرحمن ) سوپاس و پێزانینی خۆى بۆ ڕاگر و سەرجەم فەرمانبەران دەربڕی بۆ سازکردنی ئەم مەراسیمه.