بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و پرۆگرامەکانی خوێندن
به‌ڕێوه‌به‌ر: عطا الله عمر قاسم به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری به‌دواداچوون ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی پێكهاته‌كانی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆریی له كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆمان. پێكهاته‌كانی دڵنیایی جۆری راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆلێج و په‌یمانگه‌كاته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و بریتین له زانستخوازی به‌رده‌وامی مامۆستایان فیدباكی خویندكاران كۆرسبووك هه‌گبه‌ی مامۆستا هه‌لسه‌نگاندنی ده‌ره‌كیی به‌شی زانستی
ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له كۆلێج و په‌یمانگه‌كان 2. راییكردنی مامه‌ڵه و نووسراوه‌كانی تایبه‌ت به دڵنیایی جۆری 3. به‌دواداچوونی لیژنه و هۆبه و یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆلیج و په‌یمانگه‌كان 4. پێداچوونه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ل بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگای نوێ به هاوكاری له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پرۆگرامه‌كانی خوێندن
بۆ په‌یوه‌ندیكردن : ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه له ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنى خواره‌وه
پـرۆگــرامــهكــانـــى خـــوێـنـــدن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رپه‌رشتی دانان و گۆرانكاری پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كات له كۆلێج و په‌یمانگه‌كان. ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. سه‌رپه‌رشتی و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن بۆ دانان و گۆرانگاریی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له هه‌موو قۆناغه‌كانی خویندن 2. پێداچوونه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ل و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگای نوێ به هاوكاری له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری 3. سه‌رپه‌رشتی كردنی گشتیی مه‌شقی پراكتیكی و یارمه‌تیدانی به‌شه زانستییه‌كان له‌م بواره‌دا 4. به‌دواداچوونی لیژنه و هۆبه و یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆلیج و په‌یمانگه‌كان 5. پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل بازاری كار له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و یارمه‌تیدانی به‌شه زانستییه‌كان له‌م بواره‌دا به‌مه‌به‌ستی گرێدانی خویندنی ته‌كنیكی به بازاری كاره‌وه 6. به‌دواداچوونی ده‌رچووانی كۆلێج و په‌یمانگاكان له بواری بهكارخستندا
بۆ په‌یوه‌ندیكردن : ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه له ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنى خواره‌وه E-mail : qa-curriculum[at]spu.edu.iq