شاندێكی باڵای باڵیۆزخانەی هندستان سەردانی زانكۆ دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019\6\18 شاندێكی باڵای باڵیۆزخانەی هندستان كە پێكهاتبوو لە (د.برادیب سبنگ راجبوهیت) باڵیۆزی هندستان لە عیراق و ( چماندرا مولی ) كونسوڵی گشتی هندستان لە هەرێم، سەردانی زانكۆی سلێمانی=یان كرد و لەلایەن د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشوازییان لێكرا.
لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا كە هەریەك لە د.كاوە عەبدوڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و د.ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران و د.كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان ئامادەیبوون، تێیدا گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی زانستی و ئەكادیمی لە نێوان زانكۆكانی هەرێم و وڵاتی هندستان لەسەرجەم بوارەكاندا كرا.