Back

سەنتەر

• ســــه‌نــــتــــه‌ری تــوێــژیـنـه‌وه‌ • ســــه‌نــــتــــه‌ری ئــای تــی IT • سـه‌نـتـه‌ری سـیسـكــۆ Cisco • سەنتەری زمان • ســــه‌نــــتــــه‌ری ڕاهـــێـــنــــان

ســــه‌نــــتــــه‌ری تــوێــژیـنـه‌وه‌ – یـه‌كـه‌ی لـێـكـۆلـیـنــه‌وه‌ی بـایـۆمـێـدیـكــــاڵ Biomedical Research Unit (BRU) یه‌كه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی بایۆمێدیكاڵ (BRU) وه‌كو به‌شێك له‌ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ساڵی 2013 دا دامه‌زراوه‌ . پشت به‌ست به‌ هه‌بوونی ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێرن , ئه‌م تاقیگه‌یه‌ ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی جۆراوجۆرله‌ بواری بایۆلۆجی و پزیشكی و كیمیاییدا ئه‌نجام بدات به‌ تایبه‌ت بواره‌كانی وه‌ك مایكرۆ بایۆلۆجی , مۆلیكوله‌ر بایۆلۆجی, كانسه‌ر بایۆلۆجی , ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ , وه‌ بواره‌كانی تری بایۆمێدیكه‌ڵ . دید: دیدی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ببینه‌ سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشه‌نگ له‌ كوردستان پەیام: • به‌رهه‌م هێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی داتا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ناوچه‌یی له‌ گۆڤاره‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا • دابین كردنی ڕاهێنانی گونجاو بۆ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و سه‌لامه‌تی و دڵنیای جۆری • پشتیوانی لێكۆڵه‌ره‌وانی زانكۆ ده‌كات بۆ ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاست به‌رز له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا ئامانجه‌كان : 1. ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی زانستی بایۆمێد یكه‌ڵ په‌یوه‌ندیدار به‌ داخوازیه‌ ناوچه‌ییه‌كانی كوردستان 2. به‌كارهێنانی زانیاری زانستی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن بۆ كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا 3. ڕاهێنانی خوێندكاران و لێكۆڵه‌ره‌وان له‌سه‌ر: ڕیگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌, بڵاوكردنه‌وه‌, چۆنیه‌تی كاركردن له‌ تاقیگه‌, وه‌ پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی 4. دابین كردنی خزمه‌تگوزاری ناسینه‌وه‌ی وورد (Molecular diagnosis services) بۆ هه‌ردوو كه‌رتی ته‌ندروستی تایبه‌ت و گشتی 5. گه‌ڕان به‌ دوای هه‌ماهه‌نگی كردنی چالاكدا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. 6. به‌شداری كردن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی و بڵاوه‌پێكردنی زانیاری زانستی. ئاسانكاری و خزموتگوزاریه‌كان: یه‌كه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی بایۆمێدیكه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئامێری پێشكه‌وتوو ستاف و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی باش و ڕاهێنراوی هه‌یه‌ بۆ به‌رێوبردنی تاقیگه‌و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌ چه‌ند بوارێكی تایبه‌ت دا, له‌ هه‌مان كاتدا تاقیگه‌كه‌مان پێشوازی ده‌كات له‌ لێكۆڵه‌ره‌وانی تری سه‌ر به‌ زانكۆ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌نته‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان ئه‌نجام بده‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌مان له‌ ئێستادا ده‌توانێت ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ی لای خواره‌وه‌ پێشكه‌ش بكات: 1. ۆرك شۆپ و خولی ڕاهێنان له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا – ڕێگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ (Research methodology) – بایۆستاتیستیكس (Biostatistics ) – شێوازی نوسینی لێكۆڵینه‌وه‌و چۆنیتی ڕێكخستنی سه‌رچاوه‌كان (به‌كارهێنانی مایكرۆسۆفت ئۆفیس Microsoft office, (EndNote Program به‌كارهێنانی ئامێری تاقیگه‌ییه‌كانی وه‌ك : Mini Vidas , Real time ,Conventional PCR, Gel Electrophoresis ), ……هتد( 2. ڕێگه‌دان به‌ خوێندكارانی خوێندنی باڵا بۆ به‌كارهێنانی تاقیگه‌كه‌مان بۆ ئه‌نجامدانی به‌شێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان. 3. ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراو له‌ لایه‌ن زانكۆكه‌مانه‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن: ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ناونیشانی ئه‌لیكترۆنی خواره‌وه‌ E-mail : biomedical-centre[at]spu.edu.iq

ســــه‌نــــتــــه‌ری ئــای تــی IT ‌به‌ڕێوه‌به‌ر : جمال فائق كاك برا بۆ په‌یوه‌ندیكردن : ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ناونیشانی ئه‌لیكترۆنی خواره‌وه‌ E-mail : it-centre[at]spu.edu.iq

? مامۆستایانی خۆشه‌ویست له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ( ته‌كنۆلۆجیای زانیاری IT ) له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پاش هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری گوگل Google له‌ بواری په‌روه‌رده‌و خوێندندا بۆ مامۆستایانی زانكۆمان گشت مامۆستایانی زانكۆمان كه‌ ئیمه‌یلی زانكۆیان بۆ دروست كراوه‌ ئه‌توانن سوود وه‌رگرن له‌م خزمه‌ت گوزارییه‌. چیتر مامۆستایان پێویست ناكات دوودڵ بن له‌وه‌ی كه‌ به‌كارهێنانی ئیمه‌یلی زانكۆ واجیهه‌یه‌كی غریب و قورسی هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنان(ناردن و وه‌رگرتنی ئیمه‌یل و هاوپێچكردنی فایل) له‌مه‌ولا ئیمه‌یلی زانكۆمان به‌ ته‌واوی تێكه‌ڵ كراوه‌ به‌ خزمه‌تگوزاریییه‌كانی گوگل و واجیهه‌ی گوگل و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گوگل له‌ خۆده‌گرێت له‌ به‌كارهێناندا له‌‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یلی زانكۆته‌وه‌ ئه‌توانیت سوود وه‌ربگریت له‌ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری كه‌ Google پێشكه‌شی ده‌كات وه‌ك – Gmail – Create Sites دروستكردنی مالپه‌ری كه‌سی بۆ مامۆستایان – Sharing Docs شێركردنی دۆكیومنت و به‌كارهێنانی به‌ ئۆنلاین له‌ گه‌ڵ مامۆستاكانی تر – Sheets به‌كارهێنانی ئه‌كسل – Drive به‌كارهێنانی گووگل درایف بۆ هاوپێچ كردنی فایلی له‌ 25 میگابایت زیاتر – Classroom دانان و ئه‌پلۆدكردنی محاچرات وه‌ شێركردنی له‌گه‌ل خوێندكاره‌كاندا له‌ڕێگه‌ی وشه‌ی نهینییه‌وه‌ – Google Scholar بوون به‌ سكۆله‌ر بۆ دابه‌زاندنی هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ پێشتر بلاوتكردوه‌ته‌وه‌ تا بتوانیت سایته‌یشن و سكۆری پێ وه‌ربگریت – Calendar به‌كارهێنانی كالینده‌ر بۆ خوێندكاران و مامۆستایان بۆ ئاگادار بوون له‌ هه‌ر چالاكی و ئاگاداری چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر كه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌وخزمه‌ت گوزارییانه‌ مامۆستایانمان له‌ ئێستاوه‌ ئه‌توانن به‌كاری بهینن به‌مه‌رجێ مامۆستا ئیمه‌یلی زانكۆمانی بۆ دروست كرابێت – وه‌ئه‌گه‌ر هه‌رمامۆستایه‌كی به‌ڕێز نه‌توانێت به‌كاری بهێنێت ئه‌وا له‌ ده‌رفه‌تی تایبه‌تیدا خولی راهێنان ده‌كه‌ینه‌وه‌

سـه‌نـتـه‌ری سـیسـكــۆ Cisco

سەنتەری زمانی ئینگلیزی • English بەڕێوەبەر: م.هۆگر موحەممەد تۆفیق hogar.tawfeeq@spu.edu.iq سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك یه‌كێك له‌ سه‌نته‌ره‌ گرنگه‌كانی زمانی ئینگلیزی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی (2014)ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌. سه‌نته‌ره‌كه‌مان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێزینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ه‌وه‌ باوه‌رپێكراوه‌‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی دڵنیای جۆری‌و متمانه‌ به‌خشینی وه‌زاره‌ته‌وه‌ متمانه‌ی وه‌رگرتووه‌ وه‌ك سه‌نته‌رێك بۆ به‌خشینی بڕوانامه‌ی زمانی ئینگلیزی. سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی پشت ده‌به‌ستێت به‌مامۆستای به‌توانا و و ستافێكی به‌ڕێوه‌بردنی شایسته‌ كه‌ یارمه‌تی به‌ره‌وپێش چوونی ئاستی زمانه‌وانی فێرخوازان ده‌ده‌ن. ستافی وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌دا هه‌موویان هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆران له‌ زانكۆ پایه‌ به‌رزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات‌و خاوه‌ن ئه‌زموونن له‌ ووانه‌ ووتنه‌وه‌دا له‌ سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.

دیید سه‌نته‌ره‌كه‌مان ده‌خوازێت ببێته‌ پێشه‌نگ ی سه‌نته‌ره‌كانی كوردستان و سه‌نته‌رێكی دان پێدانراوی ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مه‌شق پیًكردن و په‌روه‌رده‌كردنی فێرخواز له‌ زمانی ئینگلیزیدا.

پەیام سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ پێشكه‌ش كردنی خوولی ووانه‌ی زمانی ئینگلیزی به‌ جۆرێتیه‌كی ناوازه‌ به‌ خوێندكارانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی ده‌رخستنی ووزه‌ شاراوه‌كانی فێرخوازان و به‌شداریكردنێكی چالاك له‌ كۆمه‌ڵگادا. سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی كه‌شێكی له‌بار فه‌راهه‌م ده‌كات كه‌ تیایدا خوێندكار, به‌ یارمه‌تی مامۆستای لێهاتوو وه‌ به‌رنامه‌و په‌یره‌وی شیاو, ده‌توانێت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت.

ئامانجەکان – پێشكه‌شكردن و وه‌ده‌ستخستنی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی سلێمانی – ئاشناكردنی فێرخواز به‌ كارامه‌ییه‌مانی زمانی ئینگلیزی واته‌ )ئاخاوتن‌و گوێگرتن‌و خوێندنه‌وه‌‌و نوسین‌و ووشه‌سازی‌و ڕێزمان( – دانانی پرۆگرامی خولی وانه‌ووتنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ یه‌ك بگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستی و خولیای فێرخواز – ئاشناكردنی فێرخوازان و توێژه‌ران به‌ شێوازه‌كانی نووسینی توێژینه‌وه‌ و ناساندنی فێرخواز به‌ زانیاری زمانه‌وانی و زانستی كه‌ یارمه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی تواناكانیان ده‌دات له‌ بوواری نووسینیئه‌كادیمیدی و زانستی دا. – په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردن و یه‌كخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن

ناونیشان

ناونیشانی كه‌مپی سه‌ره‌كی زانكۆ: سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌رێمی كوردستان سلێمانی قڕگه‌، شه‌قامی ورمێ، گه‌ڕه‌كی ماردین 327، كۆلانی 76 – نزیك به‌نزیخانه‌ی وڵات زماره‌ی په‌یوه‌ندیكردن :07480190091 ئیمه‌یلی سه‌نته‌ری زمان:english-centre@spu.edu.iq

ســــه‌نــــتــــه‌ری ڕاهـــێـــنــــان

This shortcode LP Profile only use on the page Profile