Back

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستی زمان رادەگەیەندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی رادەگەیەنێت. عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی بەهاوكاری رێكخراوی ئیمیدیست و سێنتەرەكانی زمان لە زانكۆكان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەری زمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی بڵاودەكاتەوە‌، بۆ ئەوەش ئەمڕۆ سێشەممە كە دەكاتە رێكەوتی (١٨/٦/٢٠١٩) ئەنجامی تاقیكردنەوەی ئاستەكانی (Beginner, Elementary, Pre-Intermediate, Intermediate, Upper- Intermediate, Pre-Advanced ) رابگەیەندرێت كە تیایدا (1500) كاندید و خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستی بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كردووە. وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، كە كاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانی سێنتەرەكانی زمان لە زانكۆكانی (سەڵاحەدین، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، سۆران و راپەڕین) بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile