ئاشناكردنی زانكۆ بە نەوەكانی داهاتوو
لە گەشتێكی زانستیدا پەیمانگای (هیوای تۆ) بۆ پێگەیاندنی منداڵان سەردانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستیان لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 2019/6/18 منداڵانی پەیمانگای (هیوای تۆ) كە لەچەند ئاست و تەمەنێكی جیاواز پێكهاتبوون و سەردانی تاقیگەكانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستیان كرد و مامۆستایان شیكاریییەكی زانستیان لەبارەی چۆنێتی كاركردن لەو تاقیگانە و ئەو كەرەستەی كەلوپەلانەی تێیدان بۆ خوێندكارانی پەیمانگاكە كرد، لە بەرامبەریشدا منداڵان و مامۆستایانی پەیمانگای (هیوای تۆ) خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو سەردانە و هیوایان خواست كە زانكۆكانی تریش چاو لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بكەن بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی و پێگەیاندنی تاكێكی تەندروست بۆ داهاتووی وڵاتەكەمان.