هه‌ڵه‌بجه: سیمپۆزیۆمێكی زانستی له‌سه‌ر به‌بازاڕ كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و به‌بازاڕ كردنیان ، سیمپۆزیۆمێكی زانستی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە قۆناغی نوێی کارکردنیدا چەندە گرنگی بە بەرهەم هێنانی خوێندکار ی چالاک‌و ئامادەکراو بۆ بۆ بازاری کار دەدات دەیان هێندە کار لەسەر بەرجەستە کردنی توانا مرۆی و لۆجستیەکانی کۆلێج و پەیمانگاکانی دەکات لەو شارانەی کە کەمپەسی زانکۆکەی لێیە .
له‌سه‌ر بنه‌مای ئەم پرەنسیپەدا ئەمرۆ دووشه‌ممه 10 ی حوزه‌یرانی 2019 کەمپەسی پارێزگای هەڵەبجەی زانکۆی پۆلیتەکینیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی هەلەبجەو پارێزگای هەڵەبجەدا، سیمپۆزیەمێکی زانستیان ئەنجام دا سه‌باره‌ت به گرفتەکانی بەردەم بەبازارکردنی بەرهەمە کەشتوکاڵیەکان لە دەڤەری هەڵەبجەو شارەزوردا .
لەبەرنامەی کاری ئەم چالاکیەدا بە ئامادەبونی بەرێوبەرانی فەرمانگاکانی هەڵەبجەو جوتیارانی ناوچەکە شەش سیمیناری پەیوەندیدار بە تەوەرەکەوە پێش کەش کرا و لەلایەن پسپۆرانی بوارەکەوە بە نوسینی چەند ڕاسپاردایەکی گرنگ کۆتایی سیمپۆزیۆمه زانستیەکە هێنرا .
له‌لێدوانێكیدا د. كارزان عبدالله ڕاگری كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به سایتی زانكۆ ووتی:
به زه‌روره‌تمان زانی سیمپۆزیۆمێكی له‌م جۆره له‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار ئه‌نجام بده‌ین ئه‌ویش چۆنێتی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه به‌شێوازێكی ته‌ندروست و زانستیانه كه سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت. له چالاكییه‌كه‌دا پێشنیار‌و پرۆژه‌ی گرنگ خرایه ڕوو به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و بابه‌ته گرنگه كه هیوادارین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدا به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كاری جددی له‌سه‌ر بكه‌ن.