زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگهێشت دەكرێت بۆ وۆركشۆپێك لە ئیتاڵیا
لەسەر بانگهێشتنامەی زانكۆی ( Sapienza )ی ئیتاڵی، زانكۆی پۆلیتەكنكیی سلێمانی بەشداری لە وۆركشۆپێكی زانستی لە بواری كیمیای ژیانی و هۆرمۆناتدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا كرد.
هەریەك لە (د.مەریوان عەبدوڵا) مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و (شكار محەمەد جەلال) مامۆستا لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی وەك نوێنەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشدارییان لە وۆركشۆپەكەدا كرد و لە دووەم رۆژی وۆركشۆپەكەشدا رێزلێنانی زانكۆیان بەخشییە پرۆفیسۆر (دانیێلا) سەرپەرشتیاری گشتی وۆركشۆپەكە هەروەها هیواشیان خواست كە لە داهاتوودا كاری هاوبەشی زانستی پێكەوە ئەنجام بدەن.
شایەنی باسە لە وۆركشۆپەكەدا چەندین زانكۆی ئاست بەرزی نێودەوڵەتی بەشداربوون و چەندین بابەتی زانستی بە پێزیش پێشكەشكران.
لای خۆشیەوە راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سوپاسی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكات كە بەردەوام پشتیوانی ماددی و مەعنەوی ئەم جۆرە كارە زانستییانە دەكات.