Back

وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی لەسەر نووسین و بڵاوكردنەوەی ئەكادیمی ئەنجام دەدرێت

گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووریی دیجیتاڵی سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی بەناونیشانی “پراكتیسە باشەكان لە بڵاوكردنەوەی ئەكادیمیدا” بەهاوبەشی پڕۆفیسۆر و ئەكادیمی و پسپۆڕانی دەزگا ئەكادیمییە بەریتانییەكان ئەنجام دەكات. ئەم وۆركشۆپە كراوەیە دەستپێكی زنجیرە وۆركشۆپێكی داخراوە لەسەر نووسینی ئەكادیمی و چۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەی نێوپسپۆڕی و بڵاوكردنەوە لە گۆڤارە ئاست بەرزە نێودەوڵەتییەكانی زانستە كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەكان و نووسینی گرانت، ئامانجی پڕۆژەكە بەرزكردنەوەی توانای بڵاوكردنەوەی توێژەران و ئەكادیمیانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراقە لە گۆڤارە ئاست بەرزە نێودەوڵەتییەكان و ئاشناكردنیانە بە میتۆدەكانی توێژینەوەی نێوپسپۆڕی. وۆركشۆپە داخراوەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ و نیو بەردەوام دەبێت بۆ ۳۰ ئەكادیمی خاوەن دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی تری بەشی سەرەوەی عێراق كە بەپێشكەشكردن و كێبڕكێ وەرگیراون، ئەم زنجیرە وۆركشۆپەی لە 5/30 بۆ 6/1 بەردەوام دەبێت لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی یەكێكە لە دوو زنجیرە وۆركشۆپەكەی كە لەسەر ئاستی عێراق تەنها لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوفە ئەنجام دەدرێت لە ماوەی ئەمساڵدا. وۆركشۆپەكان بەفەندی دەزگای بەناوبانگی “ئەكادیمیایی بەڕیتانی” رێكدەخرێت كە لە ماوەی پێشوودا لەلایەن بەڕێزان د.مهیار كازم لە زانكۆی UCL ی و تۆڕی نەهرەینی بەڕیتانی و د.رۆژین كەمال لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د. جەعفەر لە زانكۆی قادسیە و كوفەوە بەدەستهێنرا. رۆژ و بەروار: پێنجشەممە 2019/5/30 كات: 10ی سەرلەبەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ شوێن: هۆڵی پیرەمێرد، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپەكە كراوەیە و هاتن بۆ هەمووانە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile