ئاگاداری بۆ خوێندكاران
ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار-CDC ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كاته‌وه كه، هه‌ر خوێندكارێك كه ده‌یه‌وێت خوولی راھێنان (Internship) له كه‌رتی تایبه‌ت ته‌واوبكات، ده‌توانێت له‌رێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌وه له‌و به‌شانه‌ی كه له كۆمپانیا و رێكخراوه‌كان دیاریكراوه به‌شداربێت.
خوولی راهێنان (Internship) به هه‌مانشێوه‌ی خوولی هاوینه‌ی خوێندكارانه كه (دوو مانگ) له داموده‌زگه‌كانی كه‌رتی گشتی- حكومه‌ت، وه‌ك وانه‌یه‌كی كرداریی جێبه‌جێی ده‌كرێت، به‌ڵام خوولی Internship له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت و ماوه‌كه‌ی 100سه‌عاتی كاركردنه‌و به هه‌مان پێوه‌ری زانستی بۆ خوێندكار هه‌ژمار ده‌كرێت.
خوێندكاری ئازیز؛ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له خوولی راهێنان Internship به‌شداربیت، ئه‌وا ده‌توانیت له خواره‌وه ته‌ماشای ده‌رفه‌ته‌كانی كۆمپانیا / رێكخراوه‌كان بكه‌یت تا شوێن بۆ خۆت بدۆزیته‌وه بۆ به‌شداری له‌خوولی راهێنان و سیڤی پێشكه‌ش بكه‌یت.
خوێندكار دوای به‌شداریكردن له‌م خووله و ته‌واوكردنی پێداوییستییهكانی، بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێده‌درێت.
تێبینی: 1- هه‌ر خوێندكارێك ده‌توانێت بۆ سێ كۆمپانیا داوای راهێنان پێشكه‌ش بكات، واته؛ بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك سیڤی تایبه‌ت پێشكه‌شبكات، هه‌روه‌ها سیڤییه‌كه‌ی بۆ ئیمه‌یڵیcdc@spu.edu.iq بنێرێته‌وه.
2- بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سیڤی C.V خوێندكاران ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌و لینكه‌ی له خواره‌وه دانراوه “سیڤی” پڕ بكه‌نه‌وه.https://sites.google.com/a/spu.edu.iq/cdc/home
لیستی ناوی كۆمپانیا/ رێكخراو و جۆری ده‌رفه‌ت و پسپۆڕییه‌كان بۆ راهێنان
ز |
ناوی كۆمپانیا / رێكخراو |
ژماره‌ی خوێندكار |
ره‌گه‌ز |
به‌ش/ پسپۆڕی |
تێبینی |
1 |
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ |
59 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
25 كۆلێژی ئه‌ندازیاری گه‌یاندن 2 كۆلێژی ئه‌ندازیاری میكانیك 20 كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕیی / كارگێڕیی 3 بازاڕگه‌ریی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان 9 كۆلێژی ته‌كنیكی ئینفۆڕماتیك |
خوێندكار له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌وه وه‌رده‌گیرێت. |
2 |
كۆمپانیای كۆڕه‌ك |
8 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
4 ك.ت. ئینفۆڕماتیك 2 بازاڕگهرییو په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان 1 كارگێڕیی 1 زمێریاری |
خوێندكار له رێگه‌ی تاقیكردنه‌وه، وه‌رده‌گیرێت. |
3 |
كۆمپانیای قه‌یوان |
10 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
كۆلێژی ئه‌ندازیاری میكانیك |
خوێندكار له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار –CDCله كۆمپانیا راهێنان ده‌كات. |
4 |
كۆمپانیای نه‌جمه‌دین |
8 خوێندكار |
كوڕ كوڕ و كچ كوڕ و كچ |
2 میكانیك ( كۆلێژ) 4 ژمێریاریی ( كۆلێژ) 2 بازاڕگه‌ریی ( كۆلێژ) |
خوێندكار له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار –CDC له كۆمپانیا راهێنان ده‌كات. |
5 |
رێكخراوی ریلیف ی نێوده‌وڵه‌تیی |
10 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
ژمێریاریی، بانك، ئامار كارگێڕیی |
ئاستی نووسین و خوێندنی زمانی ئینگلیزی باش بێت. |
6 |
رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO |
5 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
كارگێڕیی |
له كه‌مپی ئاواره‌كان كارده‌كات |
7 |
نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵ |
5 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
2 ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ 1 تیشك 2 شیكاری نه‌خۆشییه‌كان |
خوێندكار له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌وه وه‌رده‌گیرێت. |
8 |
نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین |
10 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
7 په‌رستاری 3 سۆنار |
خوێندكار له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌وه وه‌رده‌گیرێت. |
9 |
نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌زمڕ |
15 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
6 په‌رستاری 2 كارگێڕیی 7 ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ |
خوێندكار له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌وه وه‌رده‌گیرێت. |
10 |
نه‌خۆشخانه‌ی سۆما |
2 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
2 په‌رستاری |
خوێندكار له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌وه وه‌رده‌گیرێت. |
11 |
نه‌خۆشخانه‌ی سه‌فین |
8 خوێندكار |
كوڕ و كچ |
2 كارگێڕیی 2 IT 2 شیكاری نه‌خۆشییه‌كان 2 ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ |
خوێندكار له رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌وه وه‌رده‌گیرێت. |