لەپێناو بەرزكردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بهسهرپهرشتی سهنتهری نێودهوڵهتی زمانی ئینگلیزی پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی (foundation) بۆ خوێندكارەكانی جێبەجێ دەكات ، كە دەچێتە چوارچێوەی ئەو چاكسازییانەی كە بۆ پرۆسەی خوێندن لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆوە بڕیاری لەسەر دراوە ئەمڕۆش 2019/5/22 لەو چوارچێوەیەدا خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی كۆلێجی تهكنیكی كارگێڕی تاقیكردنەوەی كۆتاییان ئەنجامدا كە پێكهاتبوو لە تاقیكردنەوەكانی (خوێندنەوە و نووسن ) و (گوێگرتن و گفتووگۆكردن).
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یەكەمینجار و وەك یەكەمین زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێم كۆرسی زمانی ئینگلیزی (foundation)ی بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی چوار كۆلێج و دوو پەیمانگای زانكۆ دەستپێكرد.
[learn_press_profile]
