Back

كۆرسی نوێ ی زمانی ئینگلیزی ده‌كرێته‌وه‌

لە پێناو بەرزکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی کاندیدانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی نازناوی زانستی و فێرخوازان بە گشتی وە بۆ پەرەپێدانی توانا و کارامەییان، لە ئێستادا سەنتەری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولی نوێی زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە بە شێوەیەک کە: ١. بێ بەرامبەر بێت بۆ کاندیدانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی نازناوی زانستی.  ٢. بە نرخێکی گونجاو بێت بۆ سەرجەم فێرخوازان بە گشتی.
– تێبینی: فێرخواز دوای ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست، جۆری کڵاس وماوەی کۆرسی بۆ دیاری دەکرێت. – سەنتەرى نێودەوڵەتى زمانى ئینگلیزى یەکەم سەنتەرى نێودەوڵەتی زمانى باوەڕپێکراوى (بریتیش کاونسڵ)ە لەهەرێمى کورستاندا کە مانگانە تاقیکردنەوەی (IELTS)ی تێدا ئەنجام دەدرێت.. پێداویستییەکان بۆ ناو تۆمار کردن: ١. پاسپۆرت (یەک کۆپی ملەوەن). ٢. یەک ڕەسم. ٣. بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا پێویستە پشتگیری کاندید بوونیان پێشکەش بکەن. ٤. بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی پێویستە پشتگیری بە مەبەستی بەدەست هێنانی نازناوی زانستی پێشکەش بکەن. بۆ زانیارى زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کۆرسەکان دەتوانن سەردانی سەنتەرى نێودەوڵەتى زمانى ئینگلیزى بکەن لە ڕۆژانى یەک شەمەو تا پێنج شەمە کاتژمێر (٩بۆ١)ى پاش نیوەڕۆ یان پەیوەندى بکەن بە ژمارە تەلەفونى: ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١ شوێن: قڕگە، گەرەِکى ورمێ، ماردین ٣٢٧، کۆڵانى ٧٦، ڕاستەوخۆ پشت بەنزینخانەى وڵات لەسەر شەقامى (١٠٠) مەترى. یان سەردانى پەیجى فەرمى سەنتەرمان بکە لەڕێى ئەم لینکەوە www.facebook.com/ielc.spu
This shortcode LP Profile only use on the page Profile