ئێوارەخوانێك بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی چەمچەماڵ رێكخرا
لەمیانی بەسەركردنەوەی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆ لە مانگی پیرۆزی رەمەزان، ئێوارەخوانێكی بەربانگ بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێكخرا.
وەك نەریتێكی ساڵانە و بەتایبەت لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا و بۆ هاوكاریكردنی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان كە لەئێستادا لە تاقیكردنەوەكاندان، لێپرسراوانی حزبی و حكومی و خێرخوازان، بە ئامادەكردنی ئێوارەخوان، خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان بەسەردەكەنەوە، لای خۆشیەوە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستخۆشی لەو لایەن و كەسایەتییانە دەكات و خوازیارە نموونەیان زۆربێت بەئامانجی خزمەتكردنی زیاتری خوێندكاران.