Back

وۆركشۆپی تۆماركردنی كۆمپانیا و رێكخراوه‌كانی به‌رنامه‌ی Internship به‌رێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی كۆمپانیا و رێكخراوه‌ به‌شداره‌كانی به‌رنامه‌ی Internship به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و جێبه‌جێكردنی شێوازی نوێی به‌رنامه‌كه‌‌، ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆكار -CDC وۆركشۆپێكی به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌شێك له‌ كۆمپانیا و رێكخراوه‌كان رێكخست. سه‌ره‌تا م. نه‌ورۆز مه‌عروف، به‌رێوه‌به‌ری CDC وته‌ی به‌خێرهاتنی پیشكه‌شكردو ئاماژه‌ی به‌گرنگیی وۆركشۆپه‌كه‌ كرد. پاشان م. سامان ساڵح، رێكخه‌ری به‌رنامه‌ی Internship له‌ ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆكار -CDCی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بابه‌تێكی له‌سه‌ر شێوازی نوێی به‌رنامه‌كه‌و گرنگی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی به‌رنامه‌كه‌ و هه‌روه‌ها باسی كێشه‌ ته‌كنیكی و چۆنێتی چاره‌سه‌ریان كرا. هه‌ر له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا كه‌ به‌رێز د. سۆران ئه‌بووبه‌كر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، له‌ به‌شێكیدا ئاماده‌بوو باسی چۆنێتی گرنكی به‌رنامه‌كه‌ی كرد. دواتر به‌شێوه‌ی كرداریی چۆنێتی خۆتۆماركردن له‌ سایتی www.internships.krd له‌لایه‌ن كۆمپانیای نوێگه‌رساز كه‌ دروستكه‌ری سایته‌كه‌ن جێبه‌جێكرا و هه‌نگكاوه‌كانی شیكرانه‌وه‌و وه‌ڵامی پرسیار و ره‌خنه‌ی به‌شداربوان له‌سه‌ر كاری سایته‌كه‌ درایه‌وه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile