زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری وۆركشۆپێك لە لوبنان دەكات
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەنتەری راهێنان و راوێژكاری زانكۆی جینان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان وۆركشۆپێكی هاوبەشیان ئەنجامدا.
وۆركشۆپەكە لە رۆژانی 13 و 14 ی ئایاری 2019 بەناونیشانی (پێگەیاندنی سەركردەی ئەكادیمی لەژێر رۆشنایی گۆڕانكاری دیجیتاڵی زانكۆكان) بۆ ژمارەیەك راگری هەردوو زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی جینانی لوبنانی بەڕێوەچوو، شایانی باسە وۆڕكشۆپەكە لەلایەن (پڕۆفیسۆر د.نادر غەزال)ەوە پێشەكەشكرا كە راوێژكاری دەوڵەتمەدار سەعد حریری و مامۆستای زانكۆكانی ئەمریكی بەیروت و جینانە لە لوبنان.
بڕیارە ئەم وۆركشۆپ و چالاكییە نێودەوڵەتییە هاوبەشانەی نێوان هەردوو زانكۆ لە هەرێمی كوردستان و لوبنان بەردەوام بێت.