Back

سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبویه‌وه‌

له‌پاش گۆڕینی ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك له‌ژێر ناوی (ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆل له‌شوێنی كاركردندا) ڕێزلێنان و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ڕاهێنه‌ری خوله‌كه‌و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرا. پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14 ی ئایاری 2019 پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی كرد له‌ ڕاهێنه‌ر( م.عباس جمعه‌ ) و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆ به‌سه‌رپه‌رشتی (م. بختیار عبید شه‌ریف). له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو كرد كه‌له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی كه‌می خۆیاندا كارو چالاكییه‌كانیان به‌رز ده‌نرخێنن و هیوای خواست له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بتوانن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زیاتر بناسێنن به‌دونیای ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی گه‌یانده‌ ( م. عباس جمعه‌) كه‌له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا و له‌ وۆركشۆپێكدا توانی بابه‌تی ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆل شی بكاته‌وه‌ بۆ ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌. له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆ ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ (م. عباس جمعه‌) و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile