Back

ئێواره‌ خوانێكی به‌ربانگ بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كه‌مپی كۆلیجه‌كان ڕێكخرا

لەخزمەتە بەردەوامەکانی سەرۆکایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وسه‌رۆكی زانكۆو ڕاگرایەتی كۆلیج و په‌یمانگاكان و بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ ، له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی له‌بارو گونجاو و ڕێزگرتن له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و ئه‌و خوێندكاره‌ خۆشه‌ویستانه‌ی كه‌ به‌ ڕۆژوون ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 13 ی ئایاری 2019 له‌سه‌ر بڕیاری پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئێوارەیەکی پڕ لە خۆشی و شادی و پڕ لە میھرەبانی ، کەشێکی ھاوڕێ یەتی و ئیمانداری، بۆ 800 خوێندکاری بەشەناوخۆییەکانی كه‌مپی كۆلیجه‌كانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێكخرا. له‌بێده‌انێكدا ڕه‌زا سه‌نگاوی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سایتی زانكۆی ڕاگه‌یاند: وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌و ئه‌ركێكی مرۆڤانه‌ زانكۆمان هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازكردنی ئێواره‌ خوانی به‌ربانگ بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان كه‌ به‌تایبه‌ت ئێستا له‌ناو گه‌رمه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندان ، بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی ئه‌ركێكی كه‌م له‌كۆڵ خوێندكاران بكه‌ینه‌وه‌و ئێواره‌ خوانێكیان بۆ ساز بكه‌ین ، هه‌روه‌ها سوپاسی خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد كه‌ به‌رده‌وام هه‌موو جهدو هه‌وڵێكی بۆ خزمه‌تی خوێندكاران و پرۆسه‌ی خوێندنه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile