Back

تۆماری ئه‌لیكترۆنیی پڕۆگرامی Internship بۆ خوولی هاوینه‌ی 2019 ده‌ستیپێكرد

به ‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆگرامی Internship ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی كار- CDCزانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لینكی خۆتۆماركردنی بۆ خوێندكارانی به‌شداربووی  پرۆگرامه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌. به‌گوێره‌ی پرۆگرامه‌كه‌ خوێندكار ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی سایته‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ لینكه‌كه‌یه‌تی https://www.internships.krd/LoginPage  خۆی تۆماربكات. هه‌نگاوه‌كانی خۆتۆماركردن به‌مشێوه‌یه‌: هه‌نگاوی یه‌كه‌م: خوێندكار سایته‌كه‌ https://www.internships.krd/ ده‌كاته‌وه‌. هه‌نگاوی دووه‌م: له‌لای چه‌پی سه‌ره‌وه‌ له‌ شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر له‌ ناو بۆكسێكی ره‌نگ سوور Login ده‌كات. هه‌نگاوی سێیه‌م: په‌ڕه‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر شوێنی پركردنه‌وه‌ی ئیمه‌یل و پاسوۆرد نووسراوه‌ Create New Account كه‌ به‌ڕه‌نگی زه‌رد دیاریكراوه‌ به‌مجۆره‌: هه‌نگاوی چواره‌م: خوێندكار كلیك له‌سه‌ر Create New Account ده‌كات و پاشان په‌ڕه‌یه‌كی نوێت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ دوو بژارده‌ت ده‌داتێ، كه‌ بریتین له‌؛ company و Student  خوێندكار (تیك) نیشانه‌ له‌سه‌ر (Student) ده‌كات، به‌مجۆره‌: له‌ناو ئه‌م فۆڕمه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ نووسراوه‌ (No Image) خوێندكار پێویسته‌ باج – پێناسی زانكۆیی، ئه‌پلۆد بكات و ناوی خۆی به ‌هه‌مانشێوه‌ی نووسراوی سه‌ر پاسپۆرت بنووسێت و ئیمه‌یڵێكی پڕۆفیشناڵ و به‌رده‌ست كه‌ رۆژانه‌ به‌كاریده‌هێنێت له‌ هه‌ژماری خۆی دابنێت و له‌و شوێنه‌ی كه‌ نووسراوه‌ (Password) خوێندكار ده‌توانێت پاسوۆردێكی جیاواز له‌ پاسوۆردی ئیمه‌یڵه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت كه‌ تایبه‌ت بێت به‌م هه‌ژماره و دوای پڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌كانی ناو فۆڕمه‌كه كلیك له‌سه‌ر (Sing up now) ده‌كه‌یت‌‌ و پاشان وه‌ڵامێكت بۆ دێته‌وه‌ كه‌ نووسراوه‌ Please Wait For Account Activation.. هه‌نگاوی پێنجه‌م: پاشان له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌كه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ داتنابوو ئاگادار ده‌كرێیته‌وه‌ كه‌ هه‌ژماره‌كه‌ت كارایه‌. دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌ژماره‌كه‌ت له‌لایه‌ن CDC له ‌رێگه‌ی سایته‌كه‌وه‌ دووباره‌ داخڵ ده‌بیته‌وه به‌مجۆره‌: ‌له‌م  دوو خانه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئیمه‌یڵ و پاسوۆردی هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌نووسیت و كلیك له‌سه‌ر خانه‌ سووره‌ كه‌ ده‌كه‌یت كه‌ نووسراوه‌ (Log In) و دواتر هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌توانیت لێره‌وه‌ C.V یه‌كه‌ت پڕبكه‌یته‌وه‌. دوای پڕكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی C.V یه‌كه‌ت، ده‌توانیت به‌ گوێره‌ی پسپۆڕی خۆت، داوای ده‌رفه‌تی راهێنان بكه‌یت، به‌ گوێره‌ی پێداویستی كۆمپانیاكان و داواكاری بۆ (‌ 1 تا 3 ) كۆمپانیا پێشكه‌ش بكه‌یت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile