سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی كۆتایی ساڵی بەسەركرده‌وه
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 12 ی ئایاری 2019 پ.ی.د ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی کرد و لە نزیکەوە لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندکارانی به‌سه‌ركرده‌وه.
لە سەردانەدا هەریەک لە پ.ی.د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی، پ.ی.د.محەمەد بابەکر راگری کۆلیجی ته‌كنیكی کارگێڕی و د.ئاراس عمر کریم راگری کۆلێجی تهكنیكیئینفۆرماتیک و د.عەتا شێخ کەریم راگری کۆلێجی ته‌كنیكی ئەندازیاری یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بوون.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خویندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و لە نزیکەوە چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ی بینی ، هه‌روه‌ها گفتوگۆی لەگەڵ خوێندکاران و راگری کۆلێجەکان كرد لەسەر شێوازی بەڕێوەچونی پرۆسەکە، هەروەها باسی ئەو کەموکوڕییانە کرا کە لەمساڵدا بوونی هەبووە و سەرۆکی زانکۆ داوای کرد بەزووترین کات ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خوێندكاران خواست كه به‌رهه‌می ساڵێكی خوێندنیانهو ده‌ستخۆشی له‌مامۆستایانیش كرد كه خه‌مخۆرانه له خزمه‌ت پرۆسه‌ی خوێندندا بوون.