خولی پێشكەوتووی ژمێریاریی بەسەركەوتوویی كۆتاییهات
لە مەڕاسیمێكی شایستەدا پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجەی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بڕوانامەی تەواوكردنی خولی پێشكەوتووی تایبەت بە ژمێریاری حكومی لامەركەزی پێشكەش بە بەشداربووانی خولەكە كرد.
پاش تەواوبوونی خولی پێشكەوتووی (۸) رۆژەی ژمێریاری بەسەركەوتوویی كە لەلایەن بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجەوە بۆ فەرمانبەرانی یەكە و هۆبەی ژمێركاری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و دامودەزگاكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە كرابووە كۆتاییهات، لە مەراسیمێكدا لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و بەئامادەبوونی راگری پەیمانگا و مامۆستا و فەرمانبەرانی پەیمانگا و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی پارێزگای هەڵەبجە بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەكەدا دابەشكرا.