Back

هه‌ڵه‌بجه‌: یەکەمین پێشانگای بەھارەی گوڵ کرایەوە

بۆ خستنەڕوو نمایش و فرۆشتنی (١٠٠جۆر ) گوڵی هه‌میشه‌یی و وه‌رزی و نه‌مامی جوانی و به‌ری ، كۆلێجی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌/ سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یەکەمین پێشانگای بەھارەی گوڵ لە باخی گشتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرده‌وه‌. پێشانگای به‌هاره‌ی گوڵ به‌هاوكاریتۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چووو . د.کارزان عبدالله ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ ستایشی کارەکانی ستافی كێڵگه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆلیجه‌كه‌یان کرد و پێویستی گرنگیدانی بە بەرھەمی خۆماڵی و سروشتی لەپێناو بەبازاڕکردنیان و ھاندانی مامۆستایان و خوێندکاران و ھاوڵاتیان بۆ بەکارھێنانیان دووپاتکردەوە. هه‌روه‌ها میهره‌بان عوسمان لێپرسراوی به‌شی كێڵگه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌ئێستا به‌پێویستمان زانی ئه‌م جۆره‌ پێشانگایه‌ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تواناو ووزه‌ی كۆلیجه‌كه‌مان و خوێندكاران و مامۆستایانیش زیاتر به‌ده‌ر بخه‌ین و هاندانێكیش بێت بۆیان ، وه‌هه‌روه‌ها به‌بازاڕكردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش ده‌بێته‌ داهاتێك بۆ كۆلیجه‌كه‌و زیاتر فراوانكردنی كێڵگه‌كانمان كه‌ زیاتر له‌ 170 دۆنم زه‌ویمان هه‌یه‌.
له‌ پێشانگاكه‌دا (%40 تا %80 ) داشكان كراوه‌ له‌ نرخه‌كان و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت واته‌ له‌ ڕۆژی 3-4ی ئایاری 2019.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile