سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاره گه‌شتێكی ڕێكخست
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌شێكی له‌بارو بینینی سروشتی جوانی هه‌رێمی كوردستان ، به‌بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گه‌شتێكی به‌هاره‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێكخست.
ئه‌مڕۆ 2 ی ئایاری 2019 له گه‌شتێكی به‌هاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هاوینه‌هه‌واری دوكانیان پڕ جۆش و خرۆشتر كرد.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك هه‌میشه به‌په‌رۆشه بۆ خزمه‌تكردنی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خوێندكارانی خۆی تا بتوانێت كه‌شێكی گونجاوو له‌باریان بۆ بڕه‌خسێنێت، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ساڵانه گه‌شتی به‌هاره بۆ ئه‌و چین و توێژانه ڕێكده‌خات.
له گه‌شته بههارییهكهدا جگه له ئاماده‌بوونی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێزان قائیمقامی قه‌زای دوكان و ستافێك له فه‌رمانگه حكومییه‌كانی دوكان و هه‌روه‌ها ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیان ئاماده‌بوون.
گه‌شته بههارییهكه له‌نێو گوڵ و گوڵزارو فێنكی هه‌وای دڵڕفێنی قه‌زای دوكان تا دره‌نگانێكی ئێواره به گۆرانی كوردی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و خۆشی و شادی به‌رده‌وام بوو.