وۆركشۆپی ” ستراتیژ و تەكنیكی مامەڵەكردن ” بەڕێوەچوو
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێكی لەژێر ناونیشانی (ستراتیژ و تەكنیكی مامەڵەكردن ) ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 30/4/2019 لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، تایبەت بە تەكنیكەكانی پەیوەندیكردن و مەڵەكردنێكی ستراتیژی، وۆركشۆپی (ستراتیژ و تەكنیكی مامەڵەكردن ) لەلایەن مامۆستا (فیراس بزرگان) هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی پرۆژەكان پێشكەشكرا، لە وۆركشۆپەكەدا كە ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ ئامادەبوون، م.فیراس بزرگان بەشێوەیەكی چڕوپڕ تیشكی خستەسەر تەكنیكەكان و شێوازەكانی مامەڵەكردنێكی گونجاو و دورست لەكاتی بەڕێوەبردنی كارو چالاكییەكاندا.
دواتر لەلایەن ئامادەبووانە چەندین پرسیار و سەرنج و پێشنیار ئاراستەی م.فیراس بزرگان كرا و دوای وەڵامدانەوەی پرسیارەكان و دروستبوونی گفتوگۆیەكی ئەكادیمی كۆتایی بە وۆركشۆپەكە هات.