نوێنه‌ری زانكۆ به‌شداریكرد له كۆرسێكی زانستی له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی
به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری و زانستی نوێ و بینینی ئه‌زمونی ووڵاتانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م له به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و كاری ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییه‌كان، سۆزان کامەران لێپرسراوی فەندو پرۆژەکان لە بەرێوبەرایەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی به‌شداریكرد له سکوڵ ئۆف مانیجمێنت لەشاری ماسترخیت لەوڵاتی ھۆڵندا ، لەم کۆرسەدا چەندین بەشداربوو لەپسپۆری جیاواز به‌شداربوون له چه‌ندین ووڵاته‌وه( وڵاتانی ئیندۆنوسیا ئیتالیا ئەردەن لوبنان عەمان پورتوگال سعودیە سیریا لیبیا عێراق) .
ئامانجی بەشداری کردن لەم کۆرسەدا بۆ وەرگرتنی زنیاری بوو لەسەر حکومەتی ئەلکترۆنی کۆرسەکە بۆماوە ١٢ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.
کۆرسەکە لە لایەن وڵاتی ھۆلنداوە سپۆنسەر کراوە سەرجەم خەرجیەکانی ئەم کۆرسە لەلایەن ولاتی ھۆلنداوە لە ئەستۆ گیراوە، لەکۆتایدا بەشداربوان بروانامەی بەشداری کردنیان پێ بەخشرا لە لایەن زانکۆی ناوبراوەوە .