Back

لە بەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ گۆڕانكاری لە وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونی زانكۆسیتی دەكرێت

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و باشتر خزمەتكردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ لە وەرگرتنی یەكەكانی نیشتەجێبوونی زانكۆسیتی، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمینارێكی بۆ خاوەن پرۆژەكە و مامۆستایان و فەرمانبەران رێكخست و تێیدا چەند بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەران درا. لەدوای ئەوەی لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و نوێنەرانی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆ و لێپرسراوی یاسایی كۆلێجەكان و لێپرسراوی نووسینگەی سەرۆكی زانكۆ، سیمینارێك بۆ زیاتر روونكردنەوەی كارەكانی پرۆژەی كۆمەڵگەی زانكۆ ( زانكۆسیتی) بۆ كۆمپانیای باڵامبۆ، كۆمپانیای وەبەرهێنەری پرۆژەكە رێكخرا كە تێیدا هەریەك لە خاوەنی كۆمپانیاكە و ئەندازیاری جێبەجێكاری پرۆژەكە ئامادەی بوون، گفتوگۆیەكی چڕوپڕ لە نێوان مامۆستایان و فەرمانبەران و لێپرسراوانی كۆمپانیاكە بەڕێوەچوو، كە لەلایەن لێپرسراوانی كۆمپانیای جێبەجێكارەوە روونكردنەوەی تەواو لەسەر یەكەكان و كوالێتی یەكەكان و چۆنێتی كاركردن لە یەكەكاندا خرایەڕوو، پاشان مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ لەسەر شێوازی وەرگرتنی یەكەكان و توانای دانەوەی قیستی یەكەكان چەندین پێشنیار و سەرنج و تێبینیان بە كۆمپانیای جێبەجێكار دا. لەو چوارچێوەیەشدا و لەپێناو سوودگەیاندن بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ، سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیای وەبەرهێنەری زانكۆسیتی لەبەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ لەسەر چەند خاڵێك گەیشتنە رێككەوتن كە گرنگترینیان ئەمانە: 1- ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی تائێستا فۆرمیان پرنەكردۆتەوە دەتوانن فۆرمی كڕینی شوقە نیشتەجێبوون پڕبكەنەوە. 2-بەڕێژەی 50%ی كە دەكاتە 30000 هەزار دۆلار بە قستی درێژخایەن لە ماوەی 6 ساڵدا ( ساڵی تقویمی) كە دەكاتە ( 416) چوارسەد و شانزە دۆلاری مانگانە و لە كۆتایی مانگدا دەدرێت. 3- ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لەم پرۆژەدا بەشداردەبن و یەكەی نیشتەجێبوون دەكڕن بەسوودمەندبوو بۆیان هەژمارناكرێت لەبەرئەوەی ئەم پرۆژە هیچ پارە و بودجەیەكی حكومەتی هەرێم و زانكۆی تێدا نییە. 4- ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سوودمەندبوون یان خانوو و شوقە و زەوی خۆیان هەیە دەتوانن فۆرم پڕبكەنەوە و لەم پرۆژەدا بەشداربن. 5- دابەشكردن و دەستنیشانكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرامانبەران بەشێوەی قورعە دەبێت بەهەمان سیستمی پرۆژە هاوشێوەكانی پێشووتر.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile