Back

تیمێكی بەرێوەبەرایەتى بەشەناوخوێیەکان سەردانى پەیمانگاى تەکنیکى کەلارى کرد

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانی خوێندکاران لە بەشە ناوخۆییەکان، سەرلەبەیانى ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2019/4/24 تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتى بەشەناوخوێیەکانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سەردانی پەیمانگاى تەکنیکى کەلاریان کرد . وە لەسەردانەکەیاندا  (م.امیر محمد امین ) یاریدەرى راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار ڕونكردنه‌وه‌ی پێویستی پێشكه‌ش به‌ تیمه‌كه‌ كرد له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كان و هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامانه‌ی پێشكه‌ش به‌خوێندكارانی ده‌كه‌ن،  پاشان بەشە ناوخۆیى کوران و کچانى پەیمانگایان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە هەلومەرجی بەشەناوخۆیەکانی کۆڵیەوە و تێبینی و کەمکورتى یەکانیان تۆمارکرد وە بەلێنى چارەسەرکردنیان دا .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile