دوكان: لهیادی ڕۆژنامهگهری كوردیدا چالاكییهك بهڕێوهچوو
بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان، بەبۆنەی یادی ١٢١ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە چالاکیەکی ئەنجامدا
بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان، بەبۆنەی یادی ١٢١ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردییەوەو بە سەرپەرشتی (م.ھەرمن شێرکۆ)سەرۆکی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، فلمێکی دۆکیودرامییان پێشکەش کرد بەناونیشانی (بادایک و باوکمان خۆش بوێت چونکە دووبارە نابنەوە)
ھەر لەمیانەی چالاکییەکاندا بەوبۆنەیەوە بۆ ساڵی دووەم ڕۆژنامەی دوکان پرێس ژمارەی (١)ی بەھەوڵ و ماندووبونی خوێندکاران و مامۆستایانی ئەم بەشە بڵاوکرایەوە، کە تیادا چەندین بابەتی گرنگ و ھەمەجۆر خراوەتە بەردیدی خوێنەرانی.