Back

کەلار: پانێڵێک لەسەر(کەمینەکان و مافى مرۆڤ لە عێراق ) به‌ڕێوه‌چوو

پەیمانگای تەکنیکی کەلار بە هاوکارى رێکخراوى نێودەوڵەتى یۆنامى ئۆفیسى هەولێر چالاکیەکی هاوبەش پانێڵێکیان بەناونیشانى (کەمینەکان و مافى مرۆڤ لە عێراق ) ئەنجامدا ئەمڕۆ سێ شەممه بەرواری ۲۳ / ٤ / ۲٠۱۹ کاتژمێر ( ۱٠ ) سەر لە بەیانی لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەکنیکی کەلار بە ئامادەبوونی راگری پەیمانگاو یاریدەدەری ڕاگر و بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان و نوێنەری فەرمانگە حکومیەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و خوێندكاران و بەرپرسی ڕێکخراوی مەدەنی پانێڵێک لەسەر(کەمینەکان و مافى مرۆڤ لە عێراق ) به‌ڕێوه‌چوو . وەکو دەست پێک لە لایەن ڕێکخەرەوە بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / پەیمانگای تەکنیکی کەلارەوە بە خێرهاتنی گەرمی میوانە بەڕێزەکان کرا لە پاشان دا ووتەی ڕاگری پەیمانگاکەمان لە لایەن ( د.چیــا محمد حسن ) پێشکەش کرا و دەست خۆشیان ئاراستەی شاندی ڕێکخراوی یونامی / ئۆفیسی هەولێر کرد بۆ ئەنجام دانی ئەم چالاکیانە لە پەیمانگا و ڕایگەیاند ئێمە وەکو دەزگایەکی ئەکادیمی و زانستی هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ هەر ڕێکخراو فەرمانگەیەک کە بزانین ئامانجی سەرەکیان خزمەتی کۆمەڵگایە، چونکە پرسی مافی مرۆڤ پرسێکی نێو دەوڵەتیەو لە هەرێمی کوردستانیش بە بایەخەوە تێ ی دەڕوانین و وا بکەین ئەم پرسە ببێتە نەخشە ڕێگا بۆ ئەوەی بتوانین لەم سۆنگەیەوە پەیامی مرۆڤایەتی خۆمان ئاراستەی کۆمەڵگا بکەین سەبارەت بە پرسە گرنگەکان ، دواتر ووتەیەک لە لایەن ( زیتو سیانی ) بەرپرسی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان /ئۆفیسی هەولێر خوێندرایەوە. پاشان پانێڵی (کەمینەکان و مافى مرۆڤ لە عێراق ) ده‌ستی پێكرد كه‌له‌ سێ تەوەر پێک هاتبوو :- لە تەوەری یەکەم چەند کورتە فلمێک نمایش کرا کە سپۆنسەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی یۆنامیەوە بەرهەم هێنراوە کە باسی ( پرسی توندوتیژی خێزانی و ئازادی ژنان و مافی کەمینەکان لە پێکەوە ژیان و پرسی مافی خوێندن و فەراهەم کردنی بۆ منداڵان و هەموو پێداویستیەکی ژیانێکی شایستە بۆیان ) . لە تەوەری دووەم دا پانێڵی گفتو گۆ لە سەر ناوەڕۆکی کورتە فلیمەکان و بەستنەوەی بە هەل و مەرجی ئێستای هەرێمی کوردستان بە ڕێوەچوو لە لایەن ( زیتو سیانی و خاتوو شنۆ).
وە لە کۆتاییش دا دەرفەت درا بە ئامادەبووان کە پرسیار و سەرەنجەکانیان بخەنە ڕوو بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی تەوەرەکە .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile