Back

رۆژى دووەمى كۆنفرانسى زانستى ” میدیا و پرسی نەتەوەیی ” بەڕێوەدەچێت

لە پانێلی یەكەمى رۆژى دووەمى كۆنفرانسى زانستى ” میدیا و پرسی نەتەوەیی ”دا چوار توێژینەوە لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان د.بهات حسیب قەرەداغى و م.هەردەوان مەحمود بەناونیشانى ( پرسی شوناس لە میدیاى نوێدا)، د.سادق حەمەغەریب بەناونیشانى ( پشبەستنى قوتابیانى زانكۆ بە میدیاى نوێ لە قەیرانى سیاسی هەرێمى كوردستاندا)، م.ی.مەهدى عەبدوڵا بەناونیشانى ( پرسی كورد لە رۆژنامە ئەلكترۆنییە جیهانییەكاندا) و م.ئسیماعیل عوسمان بەناونیشانى ( رۆڵى سێڵفى لە دروستكردنى شوناس لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ) پێشكەش كران. هەر لەو چوارچێوەیەشدا دوو ئەڵقەى دۆكیۆمێنتەرى لەسەر دءسیەى كوردانى ئێزیدى كە لەلایەن د.سەمەد قادر ئامادەكرابوو نمایشكران. شایەنى باسە ئەم كۆنفرانسە زانستییە بەبۆنەى ساڵیادى رۆژنامەگەرى كوردى و لەلایەن بەشى تەكنیكى میدیاى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى ئەنجامدراوە، وە بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د.یوسف گۆران و بەسەرپەرشتی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین بەڕێوەدەچێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile