Back

مه‌لا به‌ختیار: ڕۆڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رز ده‌نرخێنێت

له‌ 22 هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لاوێژ و له‌ به‌شێكی ووتاری كۆتایی ڤیستیڤاڵ كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ پێشكه‌ش كرا . ته‌ئكیدی له‌ گرنگی و ڕۆڵی چالاكییه‌ ڕوناكبیرییه‌ هه‌مه‌جۆره‌كان كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت چالاكی زانكۆكان و به‌تایبه‌تتر ئاماژه‌ی بۆ كارو چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد كه‌ له‌ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین كۆنفرانسی زانكۆكانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ بردووه‌ ، دوپاتی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆرباش هه‌ڵگیراوه‌ به‌ئاراسته‌ی فراوانبوونی چالاكییه‌ زانستی و ڕوناكبیرییه‌كان به‌گشتی، دڵنیایی دا له‌ ده‌رئه‌نجامی پۆزه‌تیفانه‌ی ئه‌م چالاكییانه‌ كه‌ ڕۆژی خۆیان دێ به‌ره‌و گۆڕینی هه‌موو هاوكێشه‌ زانستییه‌كان له‌ داهاتودا و ده‌بێته‌ مایه‌ی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌. ئێستاش بفه‌رمون به‌ به‌شێك له‌ووته‌كانی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ ڕۆژی كۆتایی ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا
This shortcode LP Profile only use on the page Profile