Back

دوو پانێلى دیكە لە كۆنفرانسى رێكخراوى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى پێشكەشكران

لەمیانى بەڕێوەچوونى رۆژى چوارەم و كۆتا رۆژى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى رێكخراوى عەرەبى بۆ لێپرسراوانى وەرگرتن و تۆمارى گشتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى، لە پانێلى دووەم و سێیەمى كۆنفرانسەكەدا چەند پاكێجێك پێشەكشەكران و تیشكخراسەر لایەنى ئەكادیمیی لە خوێندنى باڵادا لەژێر شۆڕشی تەكنەلۆجیاى زانیارى و گەیاندن، هەروەها رێبەرى پێشكەشكردنى ئەلكترۆنى بۆ وەرگرتنى خوێندكاران لە زانكۆكاندا، لەگەڵ رۆڵى تەكنەلۆجیا لە پێشخستنى سیستمى تۆمارى گشتى زانكۆكاندا. شابەنى باسە ئەم كۆنفرانسە ماوەى چوار رۆژە بەردەوامە و بەچاودێرى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندى باڵاو توێژینەوەى زانستى و بەسەرپەرشتى پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلى ئەمین سەرۆكى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى بەڕێوەدەچێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile