كهلار: له ڕۆژی ژینگەدا هەڵمەتێکی پاککردنەوە ئەنجام درا
ئەمرۆ سێشهممه 16 ی نیسانی 2019 لە پەیمانگاى تەکنیکى کەلار بۆ بەرز راگرتنى ڕۆژی ژینگه و لە پێناو فەراهەم کردنی ژینگەیەکی پاكدا هەلمەتێکى پاکردنەوەی ژینگه ئەنجامدرا.
به بەشداری د.چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگای تهكنیكی كهلار و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگا ھەڵمەتی پاککردنەوەى ناو پەیمانگا ئەنجامدرا، ئەمەش لە ڕوانگەی دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ پەیمانگا و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ هەمووان.
سەرەتاى ھەڵمەتەکە لە هۆڵى سیمینارى پەیمانگاوە دەستى پێکرد و دواتر هە موو ئەو شوێن و جێگایانەیان پاککردەوە لە خۆڵ و خاشاک کە ڕۆژانە بەشێکی کاتەكانی تێدا بەسەردەبەن لە ناو پەیمانگادا، وە لە کۆتایى هەڵمەتەکە دا ڕاگری پەیمانگا دەستخۆشی لە هەموو بەشداربووانی هەڵمەتەکرد بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە کارانە و هیواى خواست کە ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوام بن .
16 ى نیسانى هەمووساڵێک وەك ڕۆژی ژینگەی کوردستان دەستنیشانکراوە و تێیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت ،