Back

راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەشێك لە پاركی ( هەواری شار ) پاكدەكەنەوە

وەك ئەركێك و هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بۆ پاراستنی ژینگە و رێزگرتن لە شوێنە گشتییەكان، راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی هەستان بە پاككردنەوەی بەشێك لە پاركی ( هەواری شار ). رۆژی 2019/4/15 بەدروشمی ( رێزگرتنت لە ژینگەی سەیرانگاكان، رێزگرتنتە لە مرۆڤایەتیت ) راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پاككردنەوەی بەشێك لە پاركی ( هەواری شار )یان خستە ئەستۆی خۆیان. راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی ئاماژە بۆئەوە دەكەن كە ژینگە بابەتێكە پەیوەستە بە زۆر بواری ئابووری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سیاسییەوە، وەكو زانستیش رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو پسپۆڕێتی هەنگاو دەنێت و ، تەنانەت ئێستا ژینگە لە پسپۆڕێتییەوە بەرەو پسپۆڕێتیی ورد هەنگاو دەنێت. شایەنی باسە باسكردن لە ژینگە باس كردنە لە ژیان، چونكە هەموو زیندەوەرەكانی سەر گۆی زەوی ژینگەیەكی تایبەت بە خۆیان هەیە، هەروەها هەر كێشەیەك لە ژینگەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لە ژیانی زیندەوەرەكاندا، چونكە پەیوەندیەكی توندوتۆڵ لە نێوان ژینگەو ژیاندا هەیە، بۆیە باسكردنی پاراستنی گرنگی زۆری هەیە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile