Back

رۆژی پێشانگای زانكۆ و پەیمانگاكان بەڕێوەچوو

بە بەشداری چەندین زانكۆ و پەیمانگا و ژمارەیەك كۆمپانیای بواری بە ئەلیكترۆنی كردنی زانكۆكان، رۆژی پێشانگای زانكۆ و پەیمانگاكان لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ 2019/4/16 لەمیانی بەڕێوەچوونی رۆژی دووەمی 38 كۆنفرانسی رێكخراوی وەرگرتن و تۆماری زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی، لە هۆڵی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەبەشداری 14 زانكۆ و پەیمانگا لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان و چەند كۆمپانیایەكی بە ئەلیكترۆنی كردنی زانكۆكان، رۆژی پێشانگای زانكۆ و پەیمانگاكان بەڕێوەچوو كە چوار زانكۆیان لە وڵاتی ئوردن و فەڵەستینەوە بەشداربوون. شایەنی باسە بۆ یەكەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆنفرانسی نێودەوڵەتی رێكخراوی وەرگرتن و تۆماری گشتی زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت كە لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە میوانداری كراوە و لە سبەینێوە رۆژەكانی كۆنفرانس و پەیپەر و توێژینەوەكان دەستپێدەكات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile