Back

دید و په‌یامى زانكۆ

دید: زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له‌ رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه‌ له‌ ئاستی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كاری كوردستاندا بێت، چ له‌ كه‌رتی گشتی و چ له‌ كه‌رتی تایبه‌ت.

په‌یام: پێگه‌یاندنی كادر و پسپۆری ته‌كنیكی شاره‌زا له‌ بواره‌ جیاوه‌زه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی دبلۆم و به‌كالۆریۆسی ته‌كنیكی و به‌رزتر، ته‌یار به‌ شاره‌زایی و زانیاری سه‌رده‌م هاوشان له‌گه‌ڵ دوا پێشكه‌وتنه‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆجیا و له‌به‌ر رۆشنایی پێویستیه‌كانی بازاری كار بۆئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ بكه‌ن و به‌شداری بكه‌ن له‌ په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنیدا.

ئامانجه‌كان: 1. فێركردنی خوێندكارانی دبلۆمی ته‌كنیكی و به‌كالۆریۆس و خوێندنی باڵا 2. ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواره‌جیاوازه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی زانست و ته‌كنۆلۆجیاو په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری كوردستان 3. به‌شداری كردن له‌ په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی ته‌كنیكی وپیشه‌یی گه‌نجاندا له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ی كورتخایه‌نه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی هه‌لی به‌كارخستنیان 4. نوێكردنه‌وه‌ی شوێن و ئامێر و به‌نامه‌كانی خوێندن و سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنۆلۆجیا 5. به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی زانستی و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا 6. ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌ی فێركردن و كاركردن كه‌ هانی رێز له‌یه‌ك گرتن و لێك تێگه‌یشتن و هه‌ستی خاوه‌ندارێتی و سه‌ركه‌وتن بدات.

به‌ها هاوبه‌شه‌كان • نایابی له‌ رووی ئه‌كادیمیه‌وه‌ • كلتوری رێزگرتن و دیموكراسی • شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیارێتی • فێربوونی به‌رده‌وام • به‌شداری و به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵگه‌

This shortcode LP Profile only use on the page Profile