كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد
بۆ یەكەمین جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان و بە بەشداری زیاتر لە 12 وڵات و 80 زانكۆی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستان، كۆنفرانسی رێكخراوی وەرگرتن و تۆماری زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ 2019/4/15 بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین و پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و خوێندكاران و بەختیار عوبێد شەریف لێپرسراوی تۆماری گشتی زانكۆ و سەرۆكی رێكخراوی وەرگرتن و تۆماری زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی و ئەمینداری گشتی و جێگری ئەمینداری گشتی و سەرجەم لیژنەی جێبەجێكاری رێكخراوی وەرگرتن و تۆماری زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی و مامۆستایان و ژمارەیەك لە ئەكادیمیان و توێژەران، 38ی كۆنفرانسی رێكخراوی وەرگرتن و تۆماری زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد كە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.
سەرەتای كۆنفرانسەكە بە وتەی بەخێرهاتن و وەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان لەلایەن پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و خوێندكاران وتەیەك پێشكەشكراو تێیدا پشتیوانی و هاوكاری زانكۆی بۆ بەڕێوەچوون و سەرخستنی كۆنفرانسە دووپاتكردەوە و رایگەیاند: وەك زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەمیشە كار دەكەین بە ئاڕاستەی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و سیستمی خوێندن لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا.
سەبارەت بە ئامانج و كارو چالاكییەكانی كۆنفرانسەكە م.بەختیار عوبێد شەریف لێپرسراوی تۆماری گشتی زانكۆ و سەرۆكی رێكخراوی وەرگرتن و تۆماری زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی بۆ سایتی زانكۆمان وتی: خۆشبەختانە دوای 43 ساڵ لە دامەزراندنی ئەو رێكخراوە بۆ یەكەمین جارە كۆنفرانس لە عیراق ئەنجام دەدات، كە خۆشبەختانە ئەو میواندارییە بەر هەرێمی كوردستان و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكەوێت…