Back

لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان 31 یەمن ساڵیادی ئەنفال بەڕێوەچوو

بەبۆنەی 31 یەمین ساڵیادی شاڵاوی بەدناوى ئەنفال نوێنەرایەتی گشتی کۆمەڵەی خوێندکارانى کوردستان لقی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانى چوار چرا مەراسیمێکى تایبەت بەو یادە رێکخست. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونى یاریدەدەرانى راگرانى کۆلێجەکان و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوون، کە تێیدا چەند وتارێک پێشکەشکراو باس لەو تاوانە گەورەیە کرا کە لە ماوەى ساڵانى هەشتاکاندا ڕژێمی بەعس بە هەشت قۆناغ بەسەر گەلی کوردیدا هێنا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile