به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی بینای نوێ ی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لاری كرده‌وه
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی به‌دناوی ئه‌نفال و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداریان له‌مه‌راسیمی تایبت به‌و یاده كرد له‌شاری كه‌لار، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بینای نوێ ی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ 14 ی نیسانی 2019 له ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان و په‌ڕله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و سه‌رۆك زانكۆكان و سه‌رۆك و سكرتێری حزبه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، یادی 31 ساڵه‌ی ئه‌نفال له قه‌زای كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له‌به‌ر مه‌زنی یاده‌كه‌و گرنگی پێدانی زیاتر ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ژماره 10 ی خۆی گرێدا له په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار.
له‌میانه‌ی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بۆ په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار ، پێشوازی كرا له به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ڕێز صلاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه بینای نوێ ی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار كرایه‌وه كه له‌ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌و پرۆژه‌كانی زانكۆ به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه.
له‌پاش پێشوازی له به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێ ی كۆبونه‌وه‌ی ژماره 10 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو كه‌تیایدا چه‌ندین داواكاری پێویست پێشكه‌ش به سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا‌و ڕه‌زامه‌ندی نیشاندرا به جێ به‌جێ كردنیان وه‌ك پشتگیرییه‌كی به‌رده‌وان له خوێندن و پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خزمه‌تكردنی كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.